بۆ شۆڕشگێری سه‌ركرده‌ شه‌هید هه‌ڵمه‌ت

22 ژوئی 2019 دوشنب

هه‌ڤاڵی نه‌مرمان شه‌هید هه‌لمه‌ت به‌ تێگه‌یشتنێكی گه‌وره‌ له‌ رێبه‌ره‌كه‌ی هه‌موو كاتێك به‌ مۆراڵ و دڵخوشێك مه‌زن بیست و چوار كاتژمێر خه‌ریكی تێكۆشانی بێ كوتا بوو، هیوای ئازادی له‌ناو چاوكانی بریقه‌ی ده‌دا....


مێژوویك زیندوو بوو له‌ خاكی ئورفادا سه‌ری هه‌ڵدا و ریشه‌كانی به‌ڵاوو كرده‌وه‌ و هه‌موو كوردستانی گرته‌ به‌ر، هه‌ر منداڵێك كه‌ له‌ دایك بوو هه‌ستی به‌و ڕاپه‌رینه‌ كردوو چاوه‌كانی بریقه‌ی هیوا تێدا بوون. هه‌ر گه‌نجێك له‌ ئاست تێگه‌یشتن بوو له‌ناو ده‌ماره‌كانیدا بانگی وڵاتپارێزی به‌رزده‌بووه‌وه‌.

له‌ وڵاتی ئێمه‌دا زۆر چیروكی ئه‌فسا‌نه‌ و قه‌ره‌مانه‌یه‌تی هه‌یه‌ و باسی راستی كورد و كوردستان ده‌كات، باسی شۆڕشگێڕانی مه‌زن و سه‌ركرده‌كان، و پاراستینی خاكو و سه‌ر نه‌نه‌واندن ده‌كرێت. باسی ئازادی ژیانێك ده‌كرێت كه‌ دایكی – ژنی كورد له‌ناویدا سه‌روه‌ر بووه‌ و دادپه‌روه‌ری پایه‌دار.

به‌ڵام ئه‌مروو ئه‌وه‌نه‌ هه‌مووی له‌ناو روح و فكر، فه‌لسه‌فه‌ و مێشكی رێبه‌ری مرۆڤاهی و مێژوو، ئازادی و یه‌كسانی راسته‌وخو به‌دی ده‌كرێن، ژنانه‌ شۆڕشگێڕ و قه‌رمانانی وه‌كو زیلان، بریتان، سه‌ما، سارا، ڤیان، زیلان پ، كمال، خیری، مظڵوم، زه‌كی شه‌نگالی و هه‌زارها شه‌هید و شۆڕشگێڕانی مه‌زنی وه‌كوو ئه‌وان هه‌تاكو شه‌هید هه‌لمه‌ت كاروانی شۆڕشگێرانی مه‌زن له‌ رێگادا بووه‌ و ده‌بێت. ئه‌و قه‌ره‌مانانه‌ی كه‌ به‌ فكر و فه‌لسه‌فه‌، ئایدئولوژی ژیانی ئازاد گه‌وره‌ بوون و په‌روه‌رده‌ی رێبه‌ری ئازادیان بینی و بوون به‌ ئه‌فسانه‌ له‌ناو ژیان، بوون به‌ ماموستا له‌ناو مێشكی گه‌لی كورد، بوون به‌ دادپه‌روه‌ری و په‌یا‌مبه‌ری فكر و فه‌لسه‌فه‌ی ئازادی رێبه‌ری گه‌لان رێبه‌ر ئاپو. بوون به‌ شمشێری توڵه‌ له‌ناو چاوی دوژمن، ترس و خوفی فكر و تێكۆشانیان، گه‌وره‌ترین چه‌ك بوو له‌ به‌رامبه‌ داگیركران.

هه‌ڤاڵی نه‌مرمان شه‌هید هه‌لمه‌ت به‌ تێگه‌یشتنێكی گه‌وره‌ له‌ رێبه‌ره‌كه‌ی هه‌موو كاتێك به‌ مۆراڵ و دڵخوشێك مه‌زن بیست و چوار كاتژمێر خه‌ریكی تێكۆشانی بێ كوتا بوو، هیوای ئازادی له‌ناو چاوكانی بریقه‌ی ده‌دا. توڵه‌ی ئه‌نفاڵ و هه‌ڵبجه‌یی به‌ په‌روه‌رده‌كردنی گه‌ل و دامه‌زراندنی سیستمی دیموكراتیك به‌فكر و فه‌لسه‌فه‌ی رێبه‌ر ئاپو له‌ دوژمنانی ده‌كرده‌وه‌ رۆژانه‌ به‌ په‌روه‌رده‌ كردنی گه‌نجان له‌ مێژوو كردستان و خه‌بات بۆ ئازادی توڵه‌ له‌ سیستمی پڕ له‌ ژاهری سه‌رمایه‌داری ده‌كرده‌وه‌. شۆڕشگێڕی مه‌زن رۆژانه‌ گه‌وه‌ره‌تر له‌ كه‌سانی له‌ناو ئه‌فسانه‌كان داستانی ئازادی ده‌نوسی به‌ خه‌باتی بێ كۆتایی، ئه‌و خه‌یاڵ نه‌بوو به‌ڵكو هه‌موو گه‌لی كوردستان بۆ شاهیدی ژیان و تێكۆشانی.

دوژمنی داگیركر به‌ شه‌هید كردنی هه‌ڤاڵ هه‌لمه‌ت ناتوانێت كوتای به‌ كه‌سایه‌ته‌ مه‌زنه‌كان بیهێنێت، چونكه‌ هه‌ر یه‌ك له‌ ته‌له‌به‌كانی شه‌هید دیار غه‌ریب ده‌بن به‌ هه‌ڵگری چه‌كه‌كه‌ی و به‌رده‌وامی به‌ كار و خه‌بات و تێكۆشانی ده‌دان. شه‌هید و شۆڕشگێڕی مه‌زن ده‌زانی كه‌ ئه‌گه‌ر له‌و رێگایه‌ پیروزه‌دا شه‌هید بێت فكر و  فه‌لسه‌فه‌ی ژیانی ئازاد به‌رده‌وام ده‌بێت. به‌تایبه‌ت باوه‌ڕی به‌ یكسانی نێوان مرۆڤ بۆ كه‌ ساڵهای درێژ سیستمی پیاوسالاری له‌یه‌ك جیایی كرده‌وه‌و و وه‌كو رێگه‌زی یه‌كم و دوویه‌م له‌قه‌ڵه‌مدا، به‌ڵام رێبه‌ر ئاپوو ئه‌و عه‌قڵیه‌ته‌ی شكاند و مرۆڤاهی كه‌ له‌ ژن و پیاو پێك دێت زیندووی كرده‌وه‌. هه‌ر بویه‌ شه‌هیدی مه‌زن نزیك بوونێكی تایبه‌ت و تێكۆشانێكی مه‌زنی ده‌كرد بۆ ناساندنی مێژووی ژن به‌ تایبه‌تیش مێژووی ژن له‌ كوردستان، هه‌ر بویه‌ هه‌ڤاڵ هه‌لمه‌ت تێكۆشانێكی هه‌مه‌لایه‌نی به‌ڕێوه‌ی ده‌برد، یه‌ك له‌و شۆڕشگێڕانه‌ بوو كه‌ گه‌وره‌ی خوی له‌ فكره‌ دڵه‌ مه‌زنه‌كه‌یدا بوو، به‌ڵام هه‌تا دوای دڵنزم بوو.

بۆ باشووری كوردستان زۆر به‌ هه‌ست و سۆز بوو، له‌ هه‌موو ئازاره‌كانی گه‌ل و ژنان و گه‌نجان و به‌تایبه‌ت خاكی پیرۆزی خیانه‌ت لێكراو تێده‌گه‌یشت، له‌وه‌ زیاتریش بۆ هه‌موو پارچه‌كانی كردستان و گه‌له‌كه‌ی به‌ سۆز بوو. هه‌ر بویه‌ به‌ بێ جیاوازی خه‌بات و تێكۆشان ده‌كرد.

هه‌ر چه‌نده‌ باسی شۆڕشگێڕی مه‌زن بكه‌ین نابێته‌ چركه‌یك له‌ تێكۆشانی ئه‌و، چونه‌ به‌ ده‌ستی خۆی توانی له‌ناو مێشك و دڵی گه‌لی كورد و كوردستان ناوی خۆی بنوسێت و ببێته‌ یه‌ك له‌ گه‌روه‌ترین هه‌ڵگری فكر رێبه‌ر ئاپو.

شۆڕشگێڕی مه‌زن زۆر به‌رهه‌می فكری خۆی به‌جێهێشت كه‌ له‌ ئاینده ده‌بن به‌ بنه‌ما بۆ‌ په‌روه‌رده‌كان. هه‌روها به‌رده‌وام به‌رهه‌مانی پێشكه‌ش به‌ (ئه‌كادیمیای زانسته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی عه‌بدوڵا ئۆجه‌ڵان) ده‌كرد.

(رۆژی 5 / 7 / 2019  به‌ هێرشی هه‌وای فرۆكه‌كانی ده‌وڵه‌تی داگیركر تورك شۆڕشگێری مه‌زن هه‌ڤاڵ هه‌لمه‌ت – دیار غه‌ریب له‌گه‌ڵ دوو هه‌ڤاڵی تر به‌ناوكانی شاهین دجله‌، ده‌وران سه‌رحه‌د له‌ قه‌ندیل شه‌هید بوو.) شه‌هید نامرن

ئه‌كادیمیای زانسته‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی عه‌بدوڵا ئۆجه‌ڵان

10 / 7 / 2019